له‌به‌رنامه‌ی رووداوی ئه‌مرۆدا که هونه‌رمه‌ندی ناسراو به‌همه‌نی قوبادی‌و شوان عه‌توف به‌شدار بوون، له‌نێوان به‌همه‌نی قوبادی و هیوا جه‌مال ده‌بێته ده‌مه‌قاڵییان، به‌همه‌ن ده‌ڵێت" تۆ پرۆفیشناڵ نیت و میوان داوەت ئەکەیت و ئیهانەیان دەکەیت".
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا که تایبه‌ت بوو به سینه‌ما و راسته‌وخۆیه، له‌پرسیارێکی هیوا جه‌مال بۆ قوبادی، لەسەر وەرگرتنی ٨٠٠ هەزار دۆلار بۆ فیلمی دیکۆمێنتەری لە پارێزگاری هەولێر و ٢٠٠ هەزار دۆلار بۆ ریکلام بۆ پارێزگای هەولێر، کە ئایا وەریگرتووە یان نا؟ ئەگەر وەری گرتوە چۆن خەرجی کردووە؟ به‌همه‌نی قوبادی به‌راشکاوانه به هیوا جه‌مال ده‌ڵێت" من هەزاری وەکو تۆم تەربییەت داوە، تۆ پرۆفیشناڵ نیت و میوان داوەت ئەکەیت و ئیهانەیان دەکەیت، پرسیارەکەت بێ ئەدەبانەیە...ئێوە منداڵەکانمان فێری بێ ئەدەبی دەکەن" .
دواتر قوبادی وتی " ئەگەر نەهڵییت قسەکانم تەواو بکەم ئێرە جێ دەهێڵم و هەرگیز ڕووتان تێ ناکەمەوە. شەرمە ئێوە پرسیارگەلێک دەکەن بۆنی سواڵی لێ دێت. تراژیدی لە فەقری فەرهەنگییەوە دێت".
بەهمەنی قوبادی سێ جار دوا ڕستەی دووبارە کردەوە. هیوا جەمالی ناچار کرد بەرنامەکە ڕابگرێت.
دواتر پاش راگرتنی به‌رنامه‌که که‌مێک که‌شی پێشکه‌شکارو میوانه‌کان ئاسایی بوه‌وه، به‌ڵام له کۆتایی به‌رنامه‌که‌شدا قوبادی وتیه‌وه " رووداو تێروانینێکی ریکلامی هه‌یه‌و بزنسی پێوه دیاره، پێویسته کاری فه‌رهه‌نگی بکه‌ن".
له‌دوا بڕگه‌شدا وتی " ئاگاتان له‌خه‌ڵک بێت و رێز له‌خه‌ڵک بگرن".