کورد له‌سه‌ر سنور ده‌یه‌وێت بڕاوته کوبانی بۆ شه‌ڕی داعش، فه‌ره‌نساو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش داوایان کرد رێگایان پێ بده‌ن، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داود ئۆگلۆ رایگه‌یاند ته‌نها رێگا به سوریه‌کان ده‌دات بچنه‌وه کوبانی بۆ شه‌ڕکردن.
داود ئۆگلۆ له لێدوانێکی رژنامه‌وانێدا وتی "رێگا ناده‌ین که شه‌ڕکه‌ر له وڵاته‌کانی تره‌وه بێن و بچنه کوبانی بۆ شه‌ڕکردن، سوریه‌کان کامیان ده‌یانه‌وێت برۆنه‌وه ده‌توانن".
رۆژی 3 شه‌ممه سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسوا هولاند جه‌ختی له‌سه‌ر پێوستی زۆری کردنه‌وه‌ی سنوری کرد به‌رووی کوبانیدا تا خه‌ڵک بچێت به‌رگری لێ بکات.
دواد ئۆگلو وتی" ئاسانه بێ ئه‌وه‌ی تێبگه‌یت له پاریسه‌وه بڵی سنوره‌کان بکه‌ره‌وه".