بەهۆی بۆردومانی فرۆكەی هاوپەیمانان 6 شەڕڤان شەهیدبوون
شەڕڤانی یەپەگە
ئەمرۆ لەئەنجامی بۆردومانی دەوروبەری كۆبانی لەلایەن فرۆكەكانی هاوپەیمانان بەسەركردایەتی ئەمەریكا بەهەڵە 6 شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوون.
هاوكات لەگەڵ پێشڕەویی شەڕڤانان لەكۆبانیو پاشەكشەپێكردنی چەكدارانی داعش، ئەمرۆ پێنجشەممە فرۆكەكانی هاوپەیمانان بەهەڵە سەنگەرێكی شەڕڤانانی یەپەگەی بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە 6 شەڕڤان شەهید بوون.
PM:03:43:16/10/2014