رەشنوسی رێكەوتنی رۆژئاوا
"سەركرایەتییەكی هاوبەشی سەربازیی دروستدەكرێت"

‌کۆبوونەوەی لایەنەکانی رۆژئاوا

کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ENKS) و تەڤگەرا جڤاکا دیموکراتیک (TEV-DEM)، سێ رۆژە لە شاری دهۆک بەردەوامە و رەشنوسێك بۆ رێكەوتنی لایەنەكان ئامادەكراوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بە سایتی (باسنیوز)ی راگەیاند، کە لە رەشنوسی ئەنجومەنی نیشتمانی کە داویەتە دەست شاندی (TEV-DEM) ئەو خاڵانە ئاماژەیان بۆ کراوە:

١- دروستکردنی مەرجەعیەتیەکی سیاسی کوردی، لەسەر بنەمای رێککەوتنی هەردوولایەن.
٢- دروستکردنی سەرکردایەتییەکی هاوبەشی سەربازی، کە راستەوخۆ بە مەرجەعیەتە سیاسییەکە بەسترابێتەوە.
٣- بڕیاری شەڕ و ئاشتی لەدەستی مەرجەعیەتە سیاسییەکە دابێت.
٤- دووبارە دروستکردنەوەی ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری، کە لەسەر بنەمای هاوبەش دروستکرابێت.
٥- راگرتنی کارکردن بە یاساکانی حیزبە سیاسییەکان و یاسای خزمەتی سەربازی، کەلەلایەن کانتۆنەکانی رۆژئاوی کوردستانەوە یاساکان دەرکراون.
٦- ئازادکرندی سەرجەم گیراوانی سیاسی، کە بەهۆی چالاکی سیاسی و بیروباوەڕی سیاسی زیندانی کراون.




PM:04:22:16/10/2014