جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند سبەینێ شەممە وەزیرە كوردەكان سوێندی یاسایی دەخۆن‌و بەفەرمی لەكابینەی عەبادی دەست بەكار دەبن.
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به KNNی ڕاگه‌یاند: وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی ڕێكه‌وتوون، سبه‌ی وه‌زیره كورده‌كان، متمانه وه‌رده‌گرن له په‌رله‌مان و سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
وتیشی: سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی، گه‌یشتوونه‌ته جۆرێك له‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام شیعه‌كان تائێستا پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان یه‌كلا نه‌كردوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمیشه‌وه، ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: به‌غدا پرسی مووچه و بودجه‌ی وابه‌سته‌ی نه‌وت كردوه، به پێویستیشی ده‌زانێت، ئه‌و وه‌فده‌ی هه‌رێم كه به‌مزوانه ده‌چێته به‌غدا، پێداگری له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات تائه‌و كاته‌ی كورد له‌گه‌ڵ عه‌بادی ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتنێك.
ده‌شڵێ: گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌غدا، خالێكی به‌هێزه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و ده‌بێت به‌غداش له‌باره‌ی نیازپاكیی هه‌رێمه‌وه، هه‌نگاوی جدیی بنێت.