وەزیرە كوردەكان متمانه‌یان پێدرا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاش ئەوەی دەنگی متمانەیان پێدرا، سه‌رجه‌م وه‌زیره كورده‌كان سوێندی یاساییان خوارد.
بەپێی زانیارییەكان هەریەك لە: رۆژ نوری شاوه‌یس، به 190 ده‌نگی په‌رله‌مانتارن بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هۆشیار زێباریش به 167 ده‌نگ بووه وه‌زیریی دارایی و ده‌رباز محه‌مه‌دیش به 177 ده‌نگ بووه وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌ران و به‌یان نوریش كاندیدی یه‌كگرتوو به 194 ده‌نگ بووه وه‌زیری كاروباری ژنان.
هه‌روه‌ها، سامان عه‌بدوڵاش كاندیدی كۆمه‌ڵ به 152 ده‌نگ بووه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و فریاد ره‌واندزییش متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێناو بووه وه‌زیری رۆشنبیریی.
PM:03:40:18/10/2014