بەهۆی باران و لافاو لە کوڕێ دیوارێک رووخا و ٤ ژن بوونە قوربانی

بەهۆی  بارانبارینی ئەمڕۆ لە ناحیەی کۆڕێ لە قەزای پیرمام، لافاو دروست بوو و دیواری گۆڕستانێک رووخا و بەهۆیەوە ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا و سێ ژنی دیکەش بریندار بوون.
 
بەهۆی بارانبارینەکەی ئەمڕۆی ناحیەی کۆڕێی سەر بە قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر، دیواری گۆڕستانی ناحییەکە رووخا، بەهۆیەوە چوار کەس کە بەتەنیشتییەوە رۆیشتوون بوونە قوربانی.
 
حامید ئیسماعیل، قایمقامی قەزای پیرمام، رایگەیاندووە " بەهۆی رووخانی دیوارەکەوە، کەسێک بەناوی مەنال زەینەدین کە دوو گیانیش بووە گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندابوون."
 
وتیشی" دوو لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون و یەکێکیشیان باری تەندروستی جێگیر نییە و رەوانەی نەخۆشخانەی پیرمام کراوە".

بۆ بینینی ڤیدیۆی رووداوەکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن: https://t.me/speemedia


 
 




PM:07:22:01/05/2024