ئێوارەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی( سەرۆکی یەکێتی) لە سلێمانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە کە پابەندبن بە بڕیاری سرکردایەتی یەکێتییەوە لەسەر هەڵبژاردن.
بە پێێ زانیارییەکانی ( سپی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەیدا بڕیاری داوە کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە لە ١٠ی مانگی ٦ دا، وەکوو ئەو وادەیەی کە پێشووتر سەرۆکی هەرێم دایناوە.
هەروەها (سپی) زانیوێتی کە پاش کەمێکی تر راگەیاندنێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە لەسەر هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە کە ناوەڕۆکی پابەندبوونی یەکێتییە بە کۆبوونەوەی پێشوتری سرکردایەتیان کە دەبێت" هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".