بەیانی ئەمڕۆش هەینی هاوشێوەی دوێنێ باران بارین بەردەوامە لە هەرێم وبەتایبەتی هەولێری بە چڕی گرتۆتەوەو چەندان گەڕەک ئاو بەرزبۆتەوەو لافاو دروستبووەو ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروستکردووە.
لەو گەڕەکانەی بەهۆی بارانی بە لێزمەوە ئاستنەنگی بۆ هاتوچۆ دروستکردووە، گەڕەکەکانی: سێتاقان و گڵکەندو پردی سەیداواو و تەیراواو چەندان گەڕەکی ترە.
شەوی رابردوو کەشناسی هەرێم رایگەیاند کە پێشبینی دەکەن لە دوای نیوە شەوەوە ( پێنج شەممە) شەپۆلێکی باران بارین و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەست پێبکا، شەپۆلەکە لە ناوچەکانی وەک ( سەنتەری شاری هەولێر و دەورو بەری و و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەرەش) هەوەها ناوچەکانی دەشتی هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەی گەرمیان و باشوری شاری سلێمانی بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان.