کۆمپانیای دانەغاز ڕایدهگهیهنێت کە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرومۆر ئاسایی کردۆتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ ٣ی ئایار بڵاویکردەوە دانەغاز ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیاکە ئاستی بەرهەمێنان لە کێڵگەی کۆرومۆر گەیاندۆتەوە سەروو ئاستی ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا.
ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر لە ئێستادا ڕۆژانە ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجایە و پلانەکە بەشێوەیەکە کە لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرز بکرێتەوە.
دانە غاز دەشڵێت" دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر هاوکاتە لەگەڵ پابەندییەکانی هەردوو حکومەتی عێراق و حكوومهتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەلامەتی کێڵگەکە".
ئەو کۆمپانیایە مکوڕە لەسەر پاراستنی سەلامەتیی کرێکارانی کە لە کێڵگەکەدا کار دەکەن.
دووشەممەی ڕابردوودا کێڵگەی غازی کۆرۆومۆر کەوتە بەرهێرشی درۆن و چوار کارمەندی یەمەنی گیانیان لەدەستداو، بەرهەهێنان راوەستا.