بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بڕی بارانبارین زیاد دەکات و شەستە باران دەبێت، لە رۆژی رابردووشدا زۆترین بارانبارین لە دەربەندیخان باریووە کە بڕەکەی ٦٥ ملم باریووە.
کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە:
ئەمڕۆ هەینی:
کەش، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت، بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.
هەروەها کەشناسی پێشبینی دەکات لە کاتەکانی شەو کاریگەری ئەو شەپۆڵە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی بە نزیکەی ٢ تـــا ٥ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سبەی شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت. لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکە کەمێک لاواز دەبێت.
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢١
سلێمانی:٢٠
دهۆک:٢١
زاخۆ: ٢٢
هەڵەبجە: ٢٠
کەرکوک: ٢٥
سۆران: ١٩
حاجی ئۆمەران: ١٣
گەرمیان: ٢٦
بڕی بارانبارینی شوێنە جیاوازەکان لە خوارەوە ببینە: