پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند" لە قەڵادزی بەهۆی لێچوونی کلۆرەوە لە پرۆژەی ئاوی خاس پۆلیسێک گیان لە دەستدەداو، پۆلسیێکی تر بریندار دەبێت".
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاس لە قەڵادزێ بەهۆی لێچوونی کلۆرەوە کارمەندێکی پۆلیس گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندارە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەش دەکات "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیس بەناوی (ر.پ5/ عەبدوڵا بابەکرعەلی) لە دایڪبووی ١٩٧١ خەڵکی گوندی بێگەڵاس بەهۆی لێچوونی تانکی کلۆر گیانیلەدەستدا".
پۆلیسە بریندارەکە، (ر.پ4/ فەرهاد ئازاد عەبدوڵا) بەهۆی کاریگەریی لێچوونی کلۆرەوە تەندروستیی تێکچووە، رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.( پۆلیسی راپەرین وا دەڵێت).