دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێک بوو بە دوو کەرتەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر ڕێگەی سەرەکی (کەرکوک - سلێمانی) لە نزیک گوندی باشبلاخ ئۆتۆمبێلێک دوای وەرگەڕانی بوو بە دووبەشەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.
لەئێستادا تەرمی شۆفێرەکە ڕەوانەى پزیشکی دادوەری کراوە بە مەبەستی توێکاری.
هەر ئەمڕۆ ڕووداوێکی دیکەی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی (کەرکوک - سلێمانی) روویدا و بەھۆیەوە هاوڵاتییەک کەس گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.