بوومەلەرزەیەک لە کۆیە روویدا

بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک لە شاری کۆیە روویدا.

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێختەر لە شاری کۆیە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ژێرزەوییەوە رویداوە، بوومەلەرزەکە دوو چرکەی خایاندووە وکۆیە و تەقتەق و ناوچەکەی لەراندووتەوە و هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە یان نا و بۆ هەبوونی زیان لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار نەکراونەتەوە.




PM:11:04:03/05/2024