وه‌زیری به‌رگری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان چقڵی چاوی تیرۆریستانه‌و هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه گوایه دژی هه‌رێمی كوردستانه و به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه قسه ده‌كات دووره له راستیه‌وه.
ئێوارەی دوێنی
بڵاوكرایەوە كە وەزیری بەرگری عێراق داوای لە هەرێم كردوە تیرۆریستان رادەست بكات. پاش ئەوەش
پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە لێدوانێكی بڵاوكردەوە.
لای خۆیه‌وه خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عێراق، به KNNی راگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان چقڵی چاوی تیرۆریستانه".
وه‌زیری به‌رگری عێراق وتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه وتراوه له‌سه‌ر هه‌رێم دووره له‌ڕاستییه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ش زامنی پاراستنی ئاسایشی عێراقه".
خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگریی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رێم دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگێت چۆن داڵده‌یان ده‌دات".