توركیا لە سنورەكانی باكور‌و رۆژئاوای كوردستان خەندەق لێدەدات


بەرپرسانی توركیا هەڵكەندنی خەندەق لە سنورەكانی باكور لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان لەناوچەی ئاقچە قەڵا دەست پێكرد.

بەپێی هەواڵێكی ئەناتۆلی توركیا، ئەم هەوڵەی بەرپرسانی توركیا بە ناوی "رێگە گرتن لە هاتوچۆی نایاسایی" دەستی پێكردوە‌و لەسنوری باكور‌و رۆژئاوای كوردستان لەناوچەی ئاقچە قەڵا هەڵكەندنی خەندەق بە قوڵایی سێ مەتر‌و پانی دوو مەتر دەستی پێكردوە.

هەڵكەندنی ئەم خەندەقە لەكاتێكدایە كە هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانی لە سنوری رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان بەردەوامە‌و سوپای توركیاش ئەمرۆ هاوكات لەگەڵ داعش تۆپبارانی كۆبانی كرد.




PM:05:06:19/10/2014