شۆفێرێکی دانیشتووی باکووری کوردستان لە زاخۆ گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەکی دانیشتووی باکوری کوردستان لە کاتی چاککردنی ئۆتۆمبێلەکەی، لە قەزای زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی پێدا کێشا و گیانی لەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی جزیرێی باکوری کوردستان لە گۆڕەپانی دوو دۆلار لەسەر شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل سەرقاڵی چاککردنی ئۆتۆمبێلێک بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە سەرقاڵی چاککردنی ئۆتۆمبێلەکەی بووە و دواتر ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی پێدا کێشاوە و بەهۆیەوە کەوتە نێوان هەردوو ئۆتۆمبێلەکەوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای رووداوەکە تەرمی قوربانییەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە، لە ئێستاشدا ئەو شۆفێرە بەپێی ماددەی (٤١١) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە. 



PM:10:13:10/05/2024