لە بەرێوەبەرایەتیەکی پارێزگای دهۆک بڕی ١ ملیار و ٨٩ ملیۆن دینار دیارنەماون و کەیسەکە بۆ دەستەی نەزاهە رەوانەکراوە.
ماڵپەری (ئەڤرۆ نیوز) ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە" لە بەرێوەبەرایەتییەکی سنوری پارێزگای دهۆك کە سەر بە وەزارەتی دادە، بڕی ١ ملیار و ٨٩ ملیۆن دینار دیارنەماون لە بەشی ژمێریاری ئەو فەرمانگەیە لە بانک دەرهێنراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەکان کەیسەکە بۆ دەستەی نەزاهە گواستراوەتەوە و بابەتەکە لە ژێر لێکولینەوەدایە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستاشدا سێ فەرمانبەری ئەو فەرمانگەیە لەسەر ڕووداوەکە ڕاگیراون و لێکولینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.