هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەکدارانی داعش و تۆپبارانی هێزەکانی سووریا چوار شەڕڤان گیانیان لەدەستدا".
هێزهكانى سوریاى دیموكرات (ههسهده)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" چەکدارێکی داعش لە شارۆچکەی شحێلی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر هەوڵیداوە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بچێتە ناو بارەگایەکمان و خۆی لە بارەگاکەدا بتەقێنێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی هەسەدە رێگرییان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە و پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، خۆی تەقاندەوە کە بە هۆیەوە سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا و حەوت شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوکاتەی ئەندامەکانی هەسەدە تەرم و بریندارەکانی دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانە، حکومەتی سوریا لە هێزەکانی هەسەدەی کردووەتە ئامانج کە بەهۆیەوە شەڕڤانێکی دیکەیان گیانی لەدەستداوە.