سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت" دوای دەستپێکردنەوەى دەوام کار لەسەر ناردنى مووچەى مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتى عێراق، لە لێدوانێکدا بە کەناڵی (ئێن ئاڕ تى) راگەیاندووە" لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوام کار لەسەر ناردنى مووچەى مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت و بە ئەگەرێکى زۆر لە رۆژى یەکشەممە یان دووشەممە پارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارى دواکەوتنى مووچە پەیوەندى بە رادەستنەکردنى داهاتى نانەوتى و دەستپێنەکردنى بە بانکیکردنى مووچەوە هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لێکتێگەیشتنى باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هاتووەتە ئاراوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتووش شاندێکى باڵای هەرێم لەسەر پرسی رادەستکردنى داهاتى نانەوتى سەردانی بەغداد بکات و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنى عێراقى دەستپێبکاتەوە.