ئەمەریکا چەکی گەیاندە شەرڤانان لە کۆبانێ، یەپەگە پشتراستکردەوە(نوێکراوەتەوە)

ئەمەریکا شەوی رابردوو لە رێگای فرۆکەوە بۆ یەکەم جۆر بڕێک چەکی گەیاندە شەرڤانانی یەپەگەو یەپەژە لە کوبانێ، وتەبێژی یەپەگە پۆلات جان، پشتراستیکردەوە.

فەرماندەی ناوەندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا ( سنتکوم ) لە بەیانێکدا رایگەیاند کە فرۆکەکانی جۆری سی ١٣٠ چەند جارێک لە رێگای ئاسمانەوە چەک و تەقەمەنیان گەیاندۆتە دەست چەکدارە کوردیەکان بۆ ئەوەی بتوانن بەربگرن لە هێرشی چەکدارانی داعش دژی ئەو شارە.

ئەو بەیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چەکەکانی نێردراون بۆ کۆبانێ هەرێمی کوردستان دابینی کردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ جۆرەکانی بکات. 
لەدوای ٣٥ رۆژی بەرگریکردنی خەڵکی کوبانێ لەشارەکەیان ئەوە یەکەم جارە چەک و تەقەمەنیی دەگاتە دەست شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە.




AM:09:24:20/10/2014