جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" له ئه‌مڕۆوه كێشه‌ی جوتیارانی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و رێگه‌یان پێده‌درێت به‌رهه‌مه‌كانیان بدورنه‌وه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ڕایگه‌یاند" دوای رێگرییەکانی ئەم دواییەی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد بۆ درونەوەی بەرهەمەکانیان لە ئەنجامی سکاڵای عەرەبی هاوردە، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان لە بەغدا قسەمان کرد و لە رۆژی چوارشەممەوە فەرمان بە ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک کرا، رێگرییەکان هەڵگرن و جوتیاران درووێنەوەی بەرهەماکانیان دەستپێبکەن، بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت ئەو نووسراوە نەگەیشتبووە کەرکوک، بۆیه ئەمڕۆ جارێکی تر لە رێگای بەغداوە نووسراوەکەمان گەیاندە کەرکوک و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک نووسراوەکەیان وەرگرت و لە ئەمڕۆوە دەست بە هەڵگرتنی خێمەکان دەکەن و جوتیارەکان دەست بە درونەوەی بەرهەمەکانیان دەکەن".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ڕاشیگه‌یاندووه" بۆ ئاگاداری هەموو لایەک، رۆژی پێنجشەممه‌ی رابردوو، پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و لە یەکەم دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بەشێوەی یەکجاری کۆتایی‌یان پێ بێت".
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی له نێوان عه‌ره‌بی هاوردە و جوتیارانی كورد سەریهەڵداوەتەوە و رێگری له دورینه‌وه‌ی به‌رهه‌مەکانیان ده‌كرێت.