ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ دژی نەبوونی رێگای هاتوچۆکردن بۆ پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ڕێگایەکی سەرەکیان داخست.
ئەمڕۆ شۆفێرانی بارھەڵگر لەسەر ڕێگای (ھەولێر - موسڵ) گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوا دەکەن ڕێگەی ھەولێر بۆ کۆیە و ھەولێر و سماقوڵی و ڕێگەی مەسیف بەکاربھێنن بۆ گواستنەوەى بارەکانیان لە ھەولێرەوە بۆ سلێمانی.
هەروەها شۆفێرانی بارهەڵگر ئاماژە بەوەدەکەن کە ڕێگەی سەرەکی (کۆیە و سماقولی و بالیسان)یان بەڕوودا داخراوە، بەوهۆیەشەوە لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی (هەولێر - موسڵ)یان داخستووە.