بەشێوەیەکی کاتی تونێلی پیرمام بە رووی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان دەکرێتەوە

پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تونێلی پیرمام بە ڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا بکاتەوە تا رێگەی گونجاویان بۆ دیاریدەکرێت.

پارێزگای هەولێر دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا ئاگادارى شوفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە کە لە پێناو بەرژەوەندى گشتی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردراوە بە کردنەوەی تونێلی پیرمام بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی رێگە پێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە کە لە ئێستادا زۆربەی رێگە سەرەکییەکان بە ڕووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە رێگە جێگرەوەکانیش گونجاونین، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە رێگەی گونجاویان بۆ دابیندەکرێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژانی هەینی بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر ناتوانن بە تونێلی پیرمام هاتووچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش رێگە پێدراونین.

هەروەها داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەن لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و سەلامەتی هاتووچۆ و رێگەوبانەکان پاندی رێکار و رێنماییەکان بن. 



PM:03:03:11/05/2024