هەڕەشە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت

کادیرێکی پێشکەوتوی پارتی‌و پەرلەمانتاری پێشوی ئەو پارتە لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکاتی " نێچیرڤان بازرانی لەسەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ ئێران گفتوگۆی لە بونی پارتە کوردییەکانی ئێرانە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان کردووە".

تۆڕی هەواڵی عێراقی ( INN) لە زاری دڵشاد شەعبان ڕایگەیاندوە" هەرێمی کوردستان ڕێگە بەبونی هیچ دەستەو تاقمێک لەسەر خاکەکەی نادات کە هەڕەشە لەئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی تر بکەن، جا ئێران بێت یان تورکیا."

لە درێژەی قسەکانیدا وتویه‌تی"پێشتر ڕێککەوتنێک لەنێوان بەغداو تاران هەبوو بۆئەوەی چەک لەپارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی ئێران کە لەسنوری سلێمانی‌و هێڵی سنوریی نێوان ئێران‌و عێراقن دابماڵرێت، لەسەردانەکەی ئەمدواییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئێران جەخت لەوەکرایەوە کە ڕێگە نادرێت لەخاکی هەرێمی کوردستانەوە هیچ هەڕەشەیەک لەسەر ئێران دروستبێت".

" پارتە کوردییەکانی ئێران ئێستا تەنها کاری سیاسیی دەکەن‌و زۆرینەشیان چەکەکانیان داناوە، هەربۆیە هیچ هەڕەشەیەک لەسەر هیچ وڵاتێک دروستناکەن".( دڵشاد شەعبان  راگەیاندووە)..




AM:11:24:12/05/2024