بەهۆی پەچەوە له‌ زانكۆی زاخۆ رێگه‌ نه‌درا ژماره‌یه‌ك خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌ن

ئەمڕۆ یەکشەممە زانکۆی زاخۆ رێگری لە چوونە ژوورەوەی ژمارەیەک خوێندکاری کچ کرا بۆ چوونە ناو هوڵەکانی تاقیکردنەوە، بەهۆی ئەوەی نیقابیان پۆشی بوو. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی زانکۆی زاخۆ، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ رێگری لە ژمارەیەک خوێندکار کرا بەشداری لە تاقیکردنەوەکان نەکەن، بەهۆی ئەوەی نیقابیان پۆشیوە و پێشتریش داوایان لێکراوە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پەچەکانیان لابدەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  سەرۆکایەتی زانکۆی زاخۆ دەسەڵاتی تەواوەتی داوە بە ڕاگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان، بۆ ئەوەی فێڵ نەکرێت و کەس لە بری کەس تاقیکردنەوە ئەنجام نەدات. 

زانکۆی زاخۆ دەربارەی قەدەغەکردنی نیقاب لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە گومانی هەبوونی قۆپی پیشتر ئاگادار کردنەوەمان بە فێرخوازان دابوو".






PM:04:32:12/05/2024