گەنجێکی ئێزدی لە سنوری پازێرگای دهۆک، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا کە سەربازی سوپای عێراق بووە.
سەرچاوەیەك لە کەسوکاری گەنجەکە بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی راگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی دانیشتووی کەمپی باجێت کەنداڵای ئاوارەکانی شەنگال، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا".
وتیشی" گەنجەکە سەربازی سوپای عێراق بووە لە پارێزگای سەڵاحەدین کە هاتۆتە ماڵەوە و هەوڵیداوە کارەبای ماڵەکەیان چاکی بکات، بەڵام کارەبا لێیداوە".
ئاماژە بەوەشکرد، ناجی حەجی خدر سەبازی سوپای عێراق بووە و خەڵکی گوندی سیبا شێخ خدرە لە قەزای شەنگال ماوەی نۆ ساڵە لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپی باجێت کەنداڵایە.