لەسەر ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکەی ڕۆژی ٧ی مانگی سێی ئەمساڵی بازاری لەنگەی هەولێر، زیاتر لە ٢٠ کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانی هەولێر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە" زیاد لە ٢٠ کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی دوایین جاری بازاری لەنگەی هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیگرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌شێك له ده‌ستگیركراوان له دوكانداره‌كانی نێو بازاڕه‌كه پێكهاتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه" كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان له رابردوودا بازاڕه‌كانیان به شه‌وان ده‌پاراست كه‌مته‌رخه‌مبوون، بۆیه حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری داوه كۆمپانیاكان نه‌مێنن و پۆلیس ئه‌منیه‌تی بازاڕه‌كان بپارێزێت".
له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا چوار ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر تۆماركراون و دوو ئاگریان له بازاری له‌نگه‌ی هه‌ولێر بوون كه به‌پێی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان، به‌هۆیانه‌وه ٢٢٠ دوكان سوتان.