وادەی گەیشتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ڕاگەیەندرا

ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەم هەفتەیە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت". 

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" هەرچەند مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، بەڵام ئە، هەفتەیە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت". 

هەروەها لای خۆشیەوە ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت" بەهۆی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، نابێت ئەم هەفتەیە تێپەڕ بکات، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بێت". 



AM:12:05:14/05/2024