بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی چەند هەلێكی كاری ڕاگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەکە ده‌كاتەوە، ئه‌و کەسانەی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی (هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان / ١١٦، دایەنگەی خنجیل، دایەنگەی چوارتا) لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
هەر بەڕێزێک سیڤی کەسی پێشکەش دەکات پێویستە لەڕەگەزی( مێ) توێژەری کۆمەڵایەتی یان دەروونی بێت و لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بێت.
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێ و خزمەتی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت، شارەزایی لە بواری پاراستنی منداڵ و یاسا و ڕێنونییەكان هەبێت.
شارەزا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و باشترە جگە لە زمانی دایک زمانی تریش بزانێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوومەندە پێویستە لە ماوەی (١٠)ڕۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە، ژیان و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن.