پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک چوار خوێندکاری کچ گیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند" لەسەر رێگای نێوان (کفری - کەلار)، مینی پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار خوێندکاری کچ گیانیان لەدەستدا حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، خوێندکارەکان خوێندکاری خوێندنگەی ئامادەیی باکوور بوون، بە مەبەستی گەشتی زانستی سەردانی کفریان کردووە، بەڵام لە ڕێگادا تووشی ڕووداوەكە بوون.