لە ئامەد (٧٦) كەس بە گومانی ژەهراویبوون رەوانەی نەخۆشخانە كران

لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، بە گومانی ژەهراویبوون (٧٦) زیندانیکرا و کارمەندی بەندینخانەیەک رەوانەی نەخۆشخانە كران.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە" (٧٦) كەس لە بەندیخانەی ئامەدی باکوری کوردستان، پاش خواردنی ژەمی نیوەڕۆ باری تەندروستییان تێکچووە کە بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، لەو (٧٦) کەسە (٦٢)یان زیندانیکراو بوون و (١٤) کەسی دیکەشیان كارمەندی بەندیخانەكە بوون کە لە ئێستادا (١٦) بەندكرا و (١١) كارمەندی بەندیخانەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام (٤٩) کەسی دیکەیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەو ژەهراویبوونە نەزانراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.



PM:01:17:14/05/2024