پسپۆرێکی بواری هاتوچۆ: هاتوچۆ چارەسەری ریشەیی دەوێت، نەک سەرەخۆشی


پسپۆری بواری هاتوچۆ و نوسەری دیار، هەڵکەوت عەبدولآ لەبارەی رووداوەکەی گەرمیان و گیان لەدەستدانی چوار قوتابییەوە دەڵێت" هاتوچۆ چارەسەری ریشەیی دەوێت، نەک خەفەت خواردن و سەرەخۆشی".

لە نووسینێکی کورتدا، هەڵکەوت عەبدوڵا کە شارەزای بواری هاتوچۆیەو چەندان بابەت و بەرنامەو پرۆژەی لەو بارەیەوە هەیە، دەڵێت" سەبارەت بە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی هاتووچۆ لە گەرمیان، با بەرپرسانی حکومی و حیزبی لەبری دڵگرانی دەربڕین هەنگاوبنێن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان".

هەروەها نووسیوویەتی" چارەسەرکردنی گرفتی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پلانێکی پێنج ساڵییەوە، وەک وڵاتانی پێشکەوتوو، چونکە ئەو ڕووداوانە بوونەتە دیاردە و هۆکاری یەکەمی مردنن لە کوردستان".

لە کۆتایدا هەڵکەوت عەبدولآ دەڵێت" ڕووداوەکانی هاتووچۆ چارەسەری ڕیشەییان دەوێت، نەک خەفەتخواردن و سەرەوخۆشی کردن".

ئەمڕۆ لە گەرمیان لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار خوێندکاری کچ گیانیان لە دەستدا کە دوانیان دوانەبوون، هەروەها حەوت خوێندکاری تر برینداربوون کاتێک کە خوێندکارەکان لە گەشتێکی زانستیدا بوون لە نێوان کفری و کەلاردا.



PM:06:33:14/05/2024