یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوای دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و ٥٦ مووچەی پاشەكەوتكراو و لێبڕاو و نەدراو لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ٨ داواكاری ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەكات و ڕایگەیاندووە" پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران چیتر نەكرێنە قوربانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم و كۆتایی بە دواكەوتنی مووچە بهێندرێت و هەروەها هەر مامۆستایە و ژمارەی حسابی تایبەتی خۆی بۆبكرێتەوە".
ڕاشیگەیاندووە، كار بكرێت بۆ ئەوەی ٤٤ مووچەی پاشەكەوتكرا و لێبڕا و ١٢ مووچەی نەدراو بخرێتە سەر ئەو ژمارە حسابەی پەسەند دەكرێت و پلەبەرزكردنەوەش بۆ مامۆستایان بگەڕێندرێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ بكرێت، بۆئەوەی كۆتایی بەو نایەكسانییە بهێندرێت، كە لە هەرێم بەرامبەر خانەنشینان بەكاردەهێندرێت و داواشدەكات " كۆتایی بە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بهێندرێت و بە فەرمی دابمەزرێن".
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان: