ماڵپەڕی دادگای فیدڕاڵی راگەیەنداوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" پێویستە هەمووان بەشداربن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
بەپێی راگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەمه ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤، حاكم جاسم عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی( ماوە بۆدرێژکراوەی ) هەرێمی كوردستان كردووە.
لە راگەیەندراوی دادگاکەدا هاتووە کە" له دیدارێكدا گفتوگۆ لهبارهی چهند پرسێكی گرنگی تایبهت به ههرێمی كوردستان كرا، لهوانه، بابهتی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان و جاسم عەبود وتویەتی کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری هەموو لایەك ئەنجام بدرێت و تەواوی رێوشوێنەكانیش فەراهەم بكرێت بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لەبەڕێوەچوونیدا".
ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆکی باڵای دادگای فیدراڵی و محەمەد شیاع سودانی دیاداری و کۆبوونەوەی ئەنجام دا.