شۆفێرانی بارهەڵگر گردبوونەوە
ڕێگەی (سلێمانی - تاسڵوجە) داخرا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤ شۆفێرانی بارهەڵگر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ڕێگەی (سلێمانی - تاسڵوجە)یان بە ڕووی شۆفێراندا داخست.

کەمێک پێش ئێستا شۆفێرانی بارهەڵگر لە ژێر پردەکەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە کە بەهۆیەوە ڕێگەی سەرەکی (سلێمانی - تاسڵوجە) بێجگە لە ئۆتۆمبێلی بچووک بە ڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا داخرا. 

وەک شۆفێرانی بارهەڵگر ئاماژەی بۆ دەکەن، هۆکاری سەرەکی گردبوونەوەکەیان بۆ داخستنی بەشێک لە رێگاکان بەڕووی بارهەڵگرەکان و درەنگ راییکردنی کاروبارەکانیان لە بازگەکان وەرگرتنى باجێکى زۆر و خراپى رێگا و بانەکان دەگەڕێتەوە. 

هەر ئەمڕۆ لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێگەی سکتان بە ڕووی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا داخرا و لە ئەنجامدا هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە (سلێمانی - هەولێر) ڕاگیراوە. 



AM:09:46:15/05/2024