لە سلێمانی دیاردەی سواڵکردن بە منداڵ قەدەغە دەکرێت

لە پارێزگای سلێمانی سواڵکردن بە منداڵ کە لە زۆرێک لە شوێنە گشتییەکان بەرچاو دەکەوێت، قەدەغەکراو، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت" ئەمە بازرگانیکردنە بە مرۆڤەوە".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" ئەمڕۆ ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بە ئامادەبوونی دەزگا پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکان و هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان تری حکومەت کۆبووینەوەو، بڕیارماندا چیتر رێگا نادەین بە دیاردەی سواڵکردنی مناڵان و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەی دەکەین".

لە درێژەی قسەکانیدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد دیاردەی سواڵکردنی منداڵان بازرگانیکردنە بە مرۆڤەوەو ژیانی منداڵا دەخاتە بەردەم مەترسیەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای لە میدیاکان و خەڵك کرد کە هاوکاریان بن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا بۆ کاتیهێنان بەم دیاردەیە.

دەقی ڤیدیۆکە لەم لینکەوە ببینە.. 
 



PM:02:28:15/05/2024