کۆی گشتی قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق بە رێژەی ١٠.٣٩% زیادیکردووە

بەگوێرەی ئامارێکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە، کۆی گشتی قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق لە مانگی نیسانی رابردوو بە رێژەی لەسەدا ١٠.٣٩% زیادیکردووە.

مەنار ئەلعوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژکاریی ئابووری بڵاویکردەوە" کۆی گشتی قەرزی ناوخۆ لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧٦ ترلیۆن و ٩٦٧ ملیار دینار.

کۆی قەرزی ناوخۆی عێراق، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو ٦٩ ترلیۆن و ٧٢٠ ملیار دینار بووە و تەنیا لەماوەی ساڵێکدا بەڕێژەی لەسەدا ١٠.٣٩% زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٧٦ ترلیۆن و ٩٦٧ ملیار دینار.

بڵاویشیکردووەتەوە" لە ماوەی مانگی ئایاری ئەمساڵ، قەرزەکانی سەر عێراق ٧٣  ترلیۆن و ٢٤٧ ملیار دینار بووە، تاوەکو کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لەسەدا ٥% زیادیکردووە، واتا تەنیا لەماوەی دوو مانگدا بڕی سێ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار زیادیکردووە".




AM:12:02:16/05/2024