دینار بەرامبەر بە دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک بەرز بووەوە.

پەیامنێری  (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٥ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٠ هەزار و ٨٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٠ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٨٠ دینار.



AM:09:55:16/05/2024