گەرمیان.. تانکەرێک گڕی گرت و بە هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تانکەرێک لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین گڕی گرت و بە هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی شێرەوەنی نێوان کەلار-خانەقین تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزینی تانکییەکەی گڕی گرت".

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە کە لەدایکبووی ١٩٩٠یە و دانیشتووی کەلارە گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی قوربانییەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا و لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.



AM:10:17:16/05/2024