دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن تانەی یەکێتی کە کە لەبڕیارە وەلائیەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو، وەردەگرت و داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكەنەوە.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه، بڕ‌یاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ده‌ركرد كه (رزگار حاجی حه‌مه) به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی له‌باره‌ی بڕ‌یاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌بڕیاره‌كه‌یدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی له بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به بڕ‌یاری رۆژی ٧ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی نه‌به‌ستێت، به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له‌به‌ره‌نجامی ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رهه‌ڵدده‌ده‌ن پسپۆری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه نه‌ك دادگای فیدراڵی و هه‌ر سكاڵایه‌كیش هه‌بێت به‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن بخرێته‌ڕوو.
له‌كۆتایی بڕیاره‌كه‌یدا، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
رزگار حاجی حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی بە میدیای حزبەکەی وتووە " بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه به‌پێی ده‌ستوور نابێت هیچ سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت، له‌كاتێكدا كه ٦ مانگ به‌سه‌ر بڕ‌یاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕ‌یوه و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی یاساش پێش كه‌متر له‌شه‌ش مانگ هیچ جۆره تانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ناده‌ستووری بوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌قه‌كانی نێو یاساكه وه‌رناگیرێت".
دوای سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوە)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی شێوازی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان، دادگای فیدراڵی بڕ‌یاری ڕگرتنی کارکردنی بەو بڕگەیە دا تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلا دەکرێتەوە.
لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگاش، ئەنجومەنی کۆمسیۆن ڕێکارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرت.