دوو حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای کەرکوک تۆمارکران و تووشبووەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
سامان یابە وتەبێژی تەندروستی کەرکوک، لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە میدیاکانی راگەیاندووە" دوو پشکنینی دوو گومانلێکراو، دەرکەوت کە هەردووکیان هەڵگری تای خوێنبەربوونن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو تووشبووەکە دانیشتووی قەزای حەویجەن و لە رەگەزی نێرن، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک لە ژێر چاودێریدان و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.