دادگای ئەنقەرە لەسەر دۆسیەی روداوەکانی کۆبانێ، سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەحمەد تورکدا سەپاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ له میانهی کۆتا دانیشتنی دۆسیەی ڕووداوەکانی کۆبانێ، دادوهری دادگای ئهنقهره سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەر
ئەحمەد تورک سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی باکوری کوردستاندا سەپاند.
دادگای ئەنقەرە هەر ئەمڕۆ لە میانی بەڕێوەچوونی دۆسیەکەدا، بڕیاریدا فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بە ٢٣ ساڵ زیندانی سزادا، بەڵام هەریەک لە ئاڵتان تان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و ئایهان بیلگەن سەرۆکی شارەوانی پێشووی قەرس بێ تاوان دەرچوون.
تائێستا دادگای ئەنقەرە لەسەر دۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕیاری نەداوە.
ئەحمەد تورک ساڵی ١٩٤٢ لە ناوچەی دێرکی چیای مازی سەر بە شاری مێردینی باکووری کوردستان لە دایکبووە، سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکی دیاری باکوری کوردستانە، لە ٢٠١١ بۆ ١٩٧٣ شەش خول پەرلەمانتار بووە، لە ١٩٩٠ پارتی رەنجی گەلان (هەپ)ی دامەزراندووە، لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩ دووجار بە سەرۆکی شارەوانی مێردین هەڵبژێردراوە.