پلاسخارت: پێویستە دوا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لە چوار مانگ زیاتر نەبێت

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەڵبژاردن هەیە کە هەمووان لەخۆ بگرێت و پشکێک کە نوێنەرایەتی کەمینەکان بکات"، دەشڵێت" پێویستە دوا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لە چوار مانگ زیاتر نەبێت". 

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند" پێویستە بەپەلە و بەبێ دواکەوتن پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کە هەمووان لە خۆ بگرێت ئەنجام بدرێت". 

وتیشی" لە هەر حاڵەتێکدا هیوادارین ئەمجارە کە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکرێت لە چوار مانگ زیاتر نەخایەنێت و کۆتایی کەمینەکانیش بەشداری پرۆسەکە بکەن". 

جەختیشیکردەوە، هەڵبژاردنێکی گشتگیر و شەفاف و متمانەپێکراو لە هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە. 



PM:05:36:16/05/2024