ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ راگەیەندرا


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ( ماوە بەسەرچوو) ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بڵاو کردەوەو، لە رێگای لینکێکەوە کە لەخواری هەواڵەکەوەیە دەتوانرێت ئەنجامەکان بدۆزرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ ی ئایار، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاگادار دەکەنەوە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاو کراوەتەوە".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، ئەنجامی هەردوو تاقیکردنەوەی کۆششی ساڵانە و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ بڵاو کراونەتەوە.

خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە..




PM:10:05:16/05/2024