کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با چالاک دەبێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرایی باش چالاک دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (٢٠ – ٣٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە بەگشتی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (٢٠ – ٣٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ - ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (١ - ٢) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٩

سلێمانی: ٢٦

دهۆک: ٢٩

زاخۆ: ٣٠

هەڵەبجە: ٢٩

کەرکوک: ٣٥

سۆران: ٢٦

حاجی ئۆمەران: ٢٠

گەرمیان: ٣٦



AM:10:50:17/05/2024