فیگەن یوکسەکداغ کە لە دۆزی کۆبانێدا ٣٢ ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا، لە یەکەم لێدوانی دوای حوکمەکە رایگەیاند" بڕیاری سزای قورس ناتوانێت گەلانی تورکیا لە دەرفەتی ژیانی هاوبەش پاشگەز بکاتەوە، ئەمڕۆش ناتوانن سەرمان پێ نەوی بکەن، بە بەرخۆدان ماوین. بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
دوێنێ سەرکردەکانی هەدەپە لە ئەنقەرە حکومی قورس دران، یەکێکیان فیگەن یوکەسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بوو کە لە دوای حوکمەکەی لە پەیامێکدا وتی":تا ئەمڕۆش نەیانتوانیوە چۆکمان پێ دابدەن، بە بەرخۆدان سەردەکەوین.”
دەقی پەیامەکەی یوکسەکداغ:
لە ماوەی ئەو ٨ ساڵەی لە دۆزی کۆبانێدا زیندانی کراین، ئێمە شکۆ و ئازادیی گەلەکەمان و ژنان و کرێکاران و دادپەروەریمان پاراست، دژایەتی سوپای قڕکەر و دەستدرێژیکەری داعش و هاوکارەکانی و هێرشکردنە سەر ویژدانی کۆمەڵگە، بە پشتیوانی و ئایدیاڵی وڵاتێکی مرۆڤانەی مەزن و کۆمارێکی دیموکراتیک دەبێت، ئێمە دژی ئۆپەراسیۆنی تەسفییەکردنی سیاسەتی دیموکراتیک بەرخۆدان دەکەین و هەر هەنگاوێک دژی ژیانی هاوبەش و پاشەڕۆژی گەلان پووچەڵ دەکەینەوە.
” ئێمە باوەڕمان بە هێز و باوەڕیی و ڕەوایەتی خۆمانە، بەهیواین گەلانی ئێمەش بە پێداگری و بەم باوەڕەوە لەسەر ڕێگەی ئازادیی بەردەوام بن. با کەس خەمگین نەبێت، تا ئەمڕۆ نەیانتوانی لەناومان ببەن، نەیانتوانی سەرمان پێ نەوی بکەن. بڕیاری سزای قورس ناتوانێت گەلانی تورکیا لە دەرفەتی ژیانی هاوبەش پاشگەز بکاتەوە، ئەمڕۆش ناتوانن سەرمان پێ نەوی بکەن، بە بەرخۆدان ماوین. بە بەرخۆدان سەردەکەوین.
سڵاو و ڕێز