دەربارەی دەرمانی ساختە وەزارەتی تەندروستی هۆشیاری دەدات

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات دەربارەی دەرمان و ناسینەوەی دەرمانی یاسایی.

لەو راگەیاندنەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت " ستیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA)، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی دەرمان، ناوی کۆمپانیای هاوردەکار، ژمارەی باج، ژمارەی داواکردن و نرخی دەرمانەکەی تێدایە".

هەروەها هاتووشە " بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری، لە لای ڕاستی ستیکەرە نوێیەکە موگناتیسێک هەیە کە جۆرێکی تایبەت مەرەکەبی تێدایە و ساختە ناکرێت، لە کاتی نزیکخستنەوەی موگناتیسی تایبەت (لە دەرمانخانەکان هەیە)، ڕەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت".

ئاماژە بەوەش کراوە " لە لای چەپی ستیکەرەکە، بارکۆدێک هەیە، لە کاتی سکانکردن بە ئاپی "QR Code Scaner" یان کامێرای مۆبایل، کۆمەڵێک زانیاری بە سێ زمان "کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی" لەسەر ناو، نرخ، وڵاتی سەرچاوە و باری بەرهەم دەخاتە ڕوو".

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەرمانێکی زۆری ساختە لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا هەیە.




PM:09:58:17/05/2024