شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە پارێزگای قەرس-ی باکووری کوردستان کردووەو دوو رۆژە بەچڕی دەبارێت.
کەشناسی تورکیا بڵاویکردەوە ئێوارەی رۆژی ١٦ی ئایار شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین، پارێزگای قەرسی لە باکووری کوردستان گرتەوەو تا ١٨ی مانگ بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکایت کە هەمان شەپۆلی بەفربارین و سەرما و سۆڵە، ناوچەی شاخاوییەکانی پارێزگای ئەردەخان-یش دەگرێتەوە.
ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی لە باکوری کوردستان بەفرێکی زۆر باری و ئاستی ئاویش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.