گروپێکی شەیتان پەرستی لە ڕۆژئاوای پارێزگای تاران و بە دیاریکراوی لە ناوچەی شەهریار، دەستگیرکران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی زانیاری فەرجا، سەر بە پۆلیسی تاران، ناسنامەی ئەندامانی تۆڕەکەی ئاشکرا کردووە، کە ئەندامێتی ڕێکخراوە بیانییە ئەوروپی و ئێرانییەکانیان هەبووە و لەئۆپەراسیۆنێکی چڕ و تایبەتمەندا لەلایەن یەکەی ئیتلاعات و هێزە دیارەکانی پۆلیسەوە پاش ماوەیەکی زۆر لە چاودێری دەستگیرکراون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە " گرووپەکە ١٤٦پیاو و ١١٥ ژنی لە خۆ گرتووە، کە هەردوو رەگەز بە ڕووتی لە شوێنی کۆبوونەوەی تایبەتیان بۆ شەیتان پەرستی ئامادە بوون و نیشانە و هێماکانی شەیتانپەرستی لەسەر جل و بەرگ و جەستەیان هەبووە و سێ هاووڵاتی ئەوروپیش لە نێویاندا هەن".
پۆلیسی تاران دەڵیت" جیا لە دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپەکە، دەستیان بەسەر هێماکانی شەیتانپەرستی و خواردنەوە کحولیەکان و ماددەی هۆشبەر و ٧٣ ئۆتۆمبێلدا گرتووە و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی".